قه‌ته‌ر 19% كۆمپانیاى "روسنفه‌ت"ى روسى ده‌كڕێت

هەواڵ / ئابوری :: 05/05/2018‌ :: 371‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سندوقى سیادى قه‌ته‌ر ئاشكرایكرد، 19% پشكه‌كانى كۆمپانیاى نه‌وتى روسى "روسنه‌فت"ى كڕیوە، دواى ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كۆمپانیاى "CIFC" چینى كه‌ پێشتر پشكه‌كانى كڕیبوو كێشه‌ى بۆ دروستبوو.


ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى ئایار، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، سندوقى سیادى قه‌ته‌ر "QIA" به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى  گلینكۆرى سویسرى 19.5% كۆمپانیاى روسنه‌فى به‌به‌هاى 10.2 ملیار یۆرۆ (12.2 ملیار دۆلار) كڕیوە.

ساڵى رابردوو وه‌ك كۆنستورتیوم رێككه‌وتن كه‌ پشكه‌كانیان له‌ روسنه‌فت كه‌ 14.16% به‌ كۆمپانیای (CIFC) چینى بفرۆشێت به‌ به‌هاى 9.1 ملیار دۆلار، دواى ئه‌وه‌ى دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیا چینیه‌كه‌، به‌تۆمه‌تى (تاوانى ئابوورى) لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كرا و پشكه‌كانى فرۆشته‌وه‌.

كۆمپانیاى گلینكۆریش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كۆنستورتیوم كه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ى قه‌ته‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان و گلینكۆر و كۆمپانیای (CIFC) چینی پێكهاتبوو هه‌ڵوه‌شاوه‌تەوەو قه‌ته‌ر راسته‌خۆ پشكه‌كان ده‌كڕێت.

به‌پێى گرێبه‌سته‌كه‌ش ده‌مه‌زراوه‌ى قه‌ته‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان (QIA) كۆى پشكه‌كان كه‌ 18.93% ده‌كڕێته‌وه‌و گلینكۆریش 0.57% پشكه‌كان ده‌كڕێت و كۆمپانیاى (CIFC) چینیش كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌نێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure