كۆریای باكور رێوشوێنی داخستنی تاقیگه ئه‌تۆمییەکانی ده‌ستپێكرد

هەواڵ / جیهان :: 03/05/2018‌ :: 95‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
كۆریای باشور و ئه‌مریكا سه‌ره‌تایه‌كیان له‌ رێوشێونی داخستنی تاقیگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكور هه‌ستپێكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری ئه‌و تاقیگه‌ و كوره‌ ئه‌تۆمییانه‌ له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا دابخات.


سه‌رچاوەیه‌ك له‌ هه‌واڵگری كۆریای باشور، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 3ی ئایار به‌ ئاژانسی هه‌واڵی (یونهاب)ی راگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك رێوشوێن هه‌ن كه‌ له‌ رابردوودا تۆمارنه‌كراون‌ كه‌ له‌ تونێلی سێیه‌می پێگه‌ی پیونگ كییه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی، پێده‌چێت سه‌ره‌تای ئه‌و رێوشوێنانه‌ بێت كه‌ هه‌ردوو كۆریا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكدا كه‌ پڕۆسه‌ی داخستنی پێگه‌ ئه‌تۆمییه‌كان له‌ به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش باسی له‌وه‌ كردووه‌، تۆماری ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كێبڵه‌كانی ناو تونێلی سێیه‌م هه‌ڵگیراون، هێزێكی مرۆیی له‌ناوه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌، دامه‌زراوه‌كانی ناوه‌وه‌ هه‌ندێك رێوشوێنی پێشوه‌ختیان گرتووه‌تەبەر، ئه‌گه‌رچی ناتوانرێت ورده‌كاری تری له‌سه‌ر بخرێته‌ڕوو، به‌ڵام هه‌ندێك جموجوڵ تۆماركراون له‌ناو پێگه‌كه‌دا ده‌كرێت به‌ گۆڕانكاری مانادار دابنرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure