ژنانی ئیسرائیل بە خۆڕووتكردنه‌وه‌ ئیدانەی توندوتیژی دەكەن

هەواڵ / جیهان :: 05/05/2018‌ :: 797‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەهەزاران ژنی ئیسرائیلی رۆژی هەینی دژی توندوتیژی سێكسی خۆیان رووتكردەوە و وێنەی سەرپێچیكارانی ئەو حاڵەتەیان بەرزكردەوە.

خۆپیشاندانەكە لە گۆڕەپانی رابین لەشاری تەلئەبیب بەڕێوەچوو، 5 هەزار كەس بەشداربوون تیایدا كە زۆرینەیان ژن بوون وەك رۆژنامەی هائاریتس بڵاویكردۆتەوە.

خۆپیشاندەران زۆرینەیان بەڕووتی شەقامەكەیان گرت كە رێكخراوی كولان بەڕێوەیبرد و لەدروشمەكانیاندا ئاماژەیان بەوەدابوو، كە توندوتیژی سێكسی لە كایەكانی سەرەوەی دەسەڵات سەریهەڵداوە.

خۆپیشاندەران وێنەی عەمید ئۆفیك بۆخریس-یان بەرزكردبۆوە، كە ساڵی پار بەوە تۆمەتباركرا دەستدرێژی سێكسیی كردبووە سەر كچە سەربازێكی ئیسرائیلی.

بۆ حەوتەمین ساڵە لە سەریەك ئەو خۆپیشاندانە لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت و ژنانی رووت ئیدانەی هونەرمەندی وڵاتەكەیان (موشێ ئیڤی)شیان كرد كە گێچەڵی سێكسی بە چوار ئافرەت كردووە.

ساڵی 2011 بەهۆی ئەوەی پۆلیسێكی كەنەدی وتی "بۆ ئەوەی كەس پەلاماری ژنان نەدا، پێویستە لەسەریان جلی وروژێنەر نەپۆشن" كلتوری خۆرووتكردنەوە لە خۆپیشاندانەكانی ئەم بوارە زیادیكردووە و زۆربەی وڵاتانی دنیای گرتۆتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure