شكاندنى شكۆى كاندیده‌كان ده‌رچونه‌ له‌ پرنسیپه‌كانى كێبڕكێى دادپه‌روه‌رانه‌

هەواڵ / کوردستان :: 05/05/2018‌ :: 241‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى ئایارى 2018ى به‌شێك له‌ میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- ئه‌مریكا ره‌خنه‌ له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌گرێت .. شكاندنى شكۆى كاندیده‌كان ده‌رچونه‌ له‌ پرنسیپه‌كانى كێبڕكێى دادپه‌روه‌رانه‌
- گروپێكى 9 كه‌سى ژنانى داعش ده‌ستگیركران .. به‌ گازلێگرتن خه‌ڵكیان كوشتووه‌
- خۆپیشانده‌رانى روسیا داواده‌كه‌ن به‌كارهێنانى تێلیگرام ئازادبكرێت 
- دادگاى ده‌ستوورى گابۆن سه‌رۆك وه‌زیر لاده‌بات
- راپۆرتێكى ئه‌مریكا: ژماره‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌فغانستان روو له‌ كه‌مییه‌ 
- ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام ئازاد ده‌كرێن .. سوڵتان هاشم یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌
- چین به‌ چ مه‌به‌ستێك سێ ملیار دۆلار ده‌داته‌ دۆمینیكان؟
- ئه‌ردۆگان هانا بۆ داعش و نوسره‌ ده‌بات
- خۆپیشانده‌رانى ئه‌رمینیا كۆڵناده‌ن
- له‌ هندستان 36 هه‌زار هه‌وره‌ بروسكه‌ له‌ 13 سه‌عاتدا
- به‌سته‌ڵه‌كى باكورى روسیا زۆر خێرا ده‌توێته‌وه‌
- به‌رپرسیارێتى مێژوویى بریتانیا له‌ تراژیدیاى سه‌د ساڵه‌ كورد دا
- یادى رۆژى شه‌هیدى زانكۆ .. په‌ند و حه‌سره‌ت
- مۆزه‌خانه‌یه‌كى فڕه‌نسى ماوه‌ى 20 ساڵه‌ تابلۆى ساخته‌ نمایشده‌كات
- له‌ كه‌نه‌دا فڕۆكه‌یه‌ك له‌ شه‌قامێكى گشتیدا نیشته‌وه‌

خه‌بات:
- سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدى هه‌ده‌په‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى توركیا
- سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین: هه‌ندێك لایه‌ن داواى دادگاییكردنى ریفراندۆمچییه‌كان ده‌كه‌ن و شه‌رمیش ناكه‌ن
- كۆمپانیایه‌كى فڕۆكه‌وانیى، به‌غدا به‌جێده‌هێڵێت و رووده‌كاته‌ هه‌ولێر
- ئه‌مریكا داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى عه‌فرین ده‌كات
- سوپاى فڕه‌نسا: هێزه‌كانمان له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌مێننه‌وه‌
- رووسیا: ئه‌مریكا ئامانجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سووریایه‌ 
- ئێران: دووباره‌ دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ناوه‌كى ناكه‌ینه‌وه‌
- رۆژنامه‌یه‌كى سعودى: به‌منزیكانه‌ ناوچه‌كه‌ جه‌نگێك دژ به‌ ئێران به‌خۆوه‌ ده‌بینێت
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 2500 كه‌یسى تاوانه‌كانى شه‌ڕى داعشى كۆكردووه‌ته‌وه‌

هه‌ولێر:
- مه‌ترسییه‌كانى ساخته‌كارى له‌ سیستمى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراده‌كرێ
- ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و پۆلیسى عێراقى به‌ دیلى كه‌وتنه‌ ده‌ست داعش
- ژماره‌یه‌ك رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان چاودێرى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
- به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى راگه‌یاندنى كۆشكى سپى: كورد به‌رده‌وام پشتیوانى ئه‌مریكا بووه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure