كۆمسیۆن: زیاتر له‌ 300 پێشێلكارى قه‌واره‌ و كاندیده‌كان تۆماركراون

هەواڵ / عێراق :: 05/05/2018‌ :: 263‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ 300 سه‌رپێچی و پێشێلكاری كاندید و قه‌واره‌كان تۆماركراون، هه‌موو ئه‌و كه‌س و قه‌وارانه‌ش پێشێلكارییان كردووه‌ سزای دارایی دراون.

سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى ئایارى 2018 به ‌دواڕۆژی راگه‌یاند "ژماره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌لایه‌ن كاندید و قه‌واره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون و تۆماركراون، زیاتر له‌ 300 پێشێلكاری تێپه‌ڕاندووه".

وتیشی "هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشێلكارییان كردووه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا سزای دارایی دراون، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ وه‌رگیراوه‌ ده‌بێته‌ داهاتی كۆمسیۆن خۆی، چونكه‌ لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆیه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ نادرێته‌ حكومه‌ت".

دوێنێ حازم ردێنی، ئه‌ندامی كۆمسیۆن له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، هه‌ر كاندیدێك پێشێلكاری كردبێت، به‌ بڕی دوو ملیۆن دینار سزادراوه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك پێشێلكاری كردبێت به‌ بڕی پێنج ملیۆن دینار سزادراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure