شارێکی ئاسیا بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو لەسەر زەوی بەخۆیەوە دەبینێت

هەواڵ / جیهان :: 05/05/2018‌ :: 1213‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژی ٣ی نیسانی رابردوو پاکستان بەرزترین پلەی گەرمای بەخۆیەوە بینی کە تائێستا لەسەر روی زەوی لە مانگی نیساندا تۆمارکرابێت کە گەیشتە ٥٠,٢ پلەی سەدی.

دەستەی کەشناسی پاکستان رایگەیاند، ئەو پلەی گەرمایە لە شاری (نەوابشا) تۆمارکراوە سەرباری ئەوەی لە مانگی نیساندا پلەی گەرما لە پاکستان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٩ پلەی سەدیدایە.

کریستۆفەر بێرت، پسپۆڕی کەشناسی بە رۆژنامەی واشنتن پۆستی راگەیاندوە دەشێت ئەو پلەگەرمایەی لە پاکستان تۆمارکراوە بەرزترین پلەی گەرما بێت لەو مانگەدا کە گۆی زەوی بەخۆیەوە بینیبێت. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو پلەی گەرمایەی ساڵی ٢٠٠١ لە سانتا رۆزای مەکسیک تۆمارکرا کە گەیشتە ٥١ پلە جێگەی گومانە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی (دۆن)ی پاکستانی، ساڵی ٢٠١٧ پاکستان خرایە ریزبەندی ئەو ١٠ وڵاتەی زۆرترین ئەگەری روبەڕووبونەوەی گۆڕانکاری کەشوهەوای هەیە. 

بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی سێ ساڵ لەمەوبەر رووبه‌ڕووى شاری کاراچیی پاکستان بوه‌وه‌ زیاتر لە ١٢٠٠ كه‌س گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٤٠ هەزاری دیکەش باری تەندروستیان تێکچو.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد       



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە