وه‌زیرى ئه‌وقافى وڵاتێک ركاته‌كانى نوێژى ته‌راویح زیاد ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 05/05/2018‌ :: 694‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بڕیارێكى وه‌زیرى ئه‌وقافى ئوردن به‌ زیادكردنى ژماره‌ى ركاته‌كانى نوێژى ته‌راویح له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا بۆ 20 ركات، مشتومڕێكى زۆرى له‌ ناوه‌نده‌كانى ئوردن و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ناوه‌ته‌وه‌.


وه‌زیرى ئه‌وقاف و پیرۆزیيه‌ ئیسلامیه‌كانى ئوردن، بڕیارێكى گشتاندووه‌ بۆ مه‌لاى مزگه‌وته‌كان و تێیدا ده‌ڵێت "نوێژى ته‌راویحى مانگى ره‌مه‌زان له‌ 8 ركاته‌وه‌ زیادبكه‌ن بۆ 20 ركات". 
 
به‌شێكى زۆرى نوێژخوێنان پێیانوایه‌ كه‌ پێویست ناكات له‌ 8 ركات زیاتر نوێژى ته‌راویح بكرێت، چونكه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ كاتى قورئانخوێندن و پابه‌ندبوونه‌كانى دیكه‌ ده‌بات، هه‌ندێكیى تریشیان ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌ت به‌ ده‌ستوه‌ردانى وه‌زیر داده‌نێن له‌ رێوڕه‌سمه‌ ئایینیه‌كاندا. 

هاوكات ژماره‌یه‌كى تریان بڕیاره‌كه‌یان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌ و ئاماده‌ى ئه‌نجامدانى 20 ركات و زیاتریش، نوێژى ته‌راویح-ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure