تورکیا رووبەڕووی گەمارۆی سەربازیی ئەمریکا دەبێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 05/05/2018‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەندێک لە وردەکاری پڕۆژەیاسای بەرگری ساڵانەی ئەمریکایان بەبڕی ٧١٧ ملیار دۆلار ئاشکرا کرد و چەند رێوشوێنێک دژ بە روسیا و چین لەخۆ دەگرێت و بەگوێرەی یاساکە بەشێوەیەکی کاتی فرۆشتنی چەکی ئەمریکی بە تورک قەدەغە دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەبارەت بە روسیا رۆژە یاساکە پێشنیاری چەند بڕگەیەک دەکات وەک سەپاندنی سزای نوێ لەسەر پیشەسازی چەکی روسی و رێگریکردن لە هاوکاری سەربازیی و دەستەبەرکردنی کۆمەکی زیاتر بۆ جەنگی ئەلکترۆنی.
سەبارەت بە چین پڕۆژە یاساکە چەند بڕگەیەک لەخۆ دەگرێت سەبارەت بە باشکردنی توانا سەربازیەکانی تایوان کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ پکین ئاڵۆز بووە.
پڕۆژە یاساکە داوا لە وەزارەتی بەرگری دەکات راپۆرتێک لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیاوە بدات بە کۆنگرێس و تا تەواوبونی راپۆرتەکەش کۆسپ دەخاتە بەردەم فرۆشتنی چەک بە تورکیا.
لەگەڵ ئەوەی تورکیا دەوڵەتێکی هاوپەیمانی ناتۆیە بەم دواییانە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەمریکا تێک چووە.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد     



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە