لەکەرکوک کچێکی ئێزدی لەدەستی داعش رزگاردەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 04/05/2018‌ :: 361‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک کچێکی ئێزدی لەدەستی باندێکی سەر بەگروپی داعش رزگاردەکەن و چەند ئەندامێکی باندەکەش دەستگیر دەکرێت.

سەرچاوەیەک لەهەواڵگری کەرکوک بەدواڕۆژی وت "لەسەر زانیاری هەواڵگری و دوای چاودێرییەکی ورد، توانرا کچێکی ئێزدی لەسەنتەری کەرکوک رزگاربکرێت".

وتیشی "ئەو کچە ناوی (شریهانە) تەمەنی 14 ساڵە و لەلایەن باندێکی سەر بەگروپی داعشەوە دەستبەسەرکرابوو، لەکاتی رزگارکردنیشیدا چەند ئەندامێکی باندەکە دەستگیرکراون".

بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیس "دوای سێ رۆژ مانەوەی کچەکە لەلای هێزە ئەمنییەکان رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە".

کچە رزگارکراوەکە  لە ساڵی 2014 دوای داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە وەکو سەبایە کەوتوەتە دەستی ئەو گروپە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە