فڕۆکەکانی عێراق چەکدارانی داعش لەناوچەی حەفتەغار بۆردوماندەکەن

هەواڵ / عێراق :: 04/05/2018‌ :: 200‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەمڕۆ 4ی ئایاری 2018 لەلایەن فڕۆکەکانی عێراقەوە بارەگایەکی چەکدارانی داعش لەسنوری ناوچەی حەفتەغار بۆردومانکرا.


سەرچاوەیەک لەپۆلیسی فیدراڵی به‌دواڕۆژى وت "کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 4ی ئایار لەلایەن فڕۆکە عێراقییەکانەوە بارەگایەکی چەکدارانی داعش لەگوندی سماقەی ناوچەی حەفتەغار بۆردومانکرا".

وتیشی "بۆردومانەکە لە 3 کیلۆمەتر خواروی ناوچەی حەفتەغار بووە و دوکەڵ و ئاگر لەبارەگاکە بەرزبوەتەوە، بەڵام هێشتا زانیاری لەبارەی زیانەکانەوە نەزانراوە".

چەکدارانی داعش جموجۆڵەکانیان لەسنوری قەزای داقوق چڕکردوەتەوە بەتایبەت ناوچەی حەفتەغار، چەند رۆژێک پێش ئێستاش بۆ ماوەی 30 خولەک سێ گوندی ناوچەکەیان داگیرکرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure