عێراق 500 ملیار دینار بۆ شایسته‌ى دارایی جوتیاران ته‌رخانده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 04/05/2018‌ :: 728‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئاشكرایده‌كات، وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م, بڕى 500 ملیار دیناریان بۆ كڕینى دانه‌وێڵه‌ى جوتیاران، بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ (2018) ته‌رخانكرد.

نه‌عیم مه‌كسوسى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى دانه‌وێڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یەكدا رایگه‌یاندوه‌، ره‌زامه‌ندى دراوە له‌ سه‌رخه‌رجكردنى قۆناغى یه‌كه‌مى شایسته‌ى دارایی جوتیاران بۆ وه‌رزى دانه‌وێڵه‌ى ئه‌مساڵ و خه‌رجكردنه‌كه‌ش دواى وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه‌كه‌ و هه‌ژماركردنى ده‌بێت.

مه‌سكوسى رونیكردوه‌ته‌وه‌، ناوه‌نده‌كانى وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه‌ ده‌ستیان كردوه‌ به‌ وه‌رگرتنى داوێڵه‌ى وه‌رزى ئه‌مساڵ له‌ جوتیاران، تائێستاش 207.83 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌رگیراوه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مساڵ 2.5 ملیۆن ته‌ن گه‌نم وه‌ربگیرێت.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ "رێنماییمان بۆ سه‌رجه‌م لقه‌كان ده‌ركردوه‌ كه‌ ئاماده‌كارى  ته‌وان بكه‌ن بۆ داپۆشینى ئه‌و گه‌نمه‌ى وه‌ریده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا زیانى به‌رنه‌كه‌وێت".

مانگى ئازارى رابردوو وه‌زیرى بازرگانى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیان بۆ خه‌رجكردنى شایسته‌ى دارایی جوتیارانى كوردستان بۆ ساڵه‌كانى 2014-2017 کرد.

به‌وته‌ى ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، كۆى قه‌رزى شایسته‌ داراییه‌كانى جوتیاران، له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق 736 ملیار دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure