نرخی لیرەی تورکی بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 04/05/2018‌ :: 28469‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى، ئةمڕۆ هەينى 4ى ئايار، بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی دابه‌زى و دۆلارێك به‌ 4 لیره‌ و 25 قرش مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا واتا 425 لیرە بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکییە کە ئەمەش تائێستا لە مێژووی تورکیادا شتی وا نەبووە کە هێندە بەهای لیرەی تورکی دابەزێت.


ئه‌م دابه‌زینه‌ى به‌هاى لیره‌ى توركیا، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونەوەى راپۆرتێكى ئاژانسى پۆلێنبه‌ندى دڵنیایی ستانده‌ر ئاند پورز كه‌ پۆلێنی دڵنيايي دراوى بيانى لە توركیا دابه‌زاند.

ئاژانسى ستانده‌ر ئاند پورز، ئاستى پۆلێنى دڵنیایی دراوى بیانى له‌ توركیا دابه‌زاند له‌ پلەی (BB/B)ه‌وه‌ بۆ (BB- /B)، له‌گه‌ڵ روانینێكى سه‌قامگیر بۆ ئاینده‌ى ئابوورى توركیا، به‌هۆى ئه‌وەى كه‌ ناوزەندی كردوه‌ به‌ "زیادبوونى ناهاوسه‌نگى ئابوورى گشتى".

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌، محه‌مه‌د شیمشك، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ره‌خنه‌ى له‌ (ستانده‌ر ئاند پورز) گرت، كه‌ پۆلێنى توركیای دابه‌زاندوه‌، ده‌ڵێت "شیكارییه‌كه‌یان ناته‌واوه‌".

له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، شیمشك، نوسیویه‌تى "هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینەداوه‌ كه‌ ستانده‌ر ئاند پورز راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندن بڵاوبكاته‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure