بانكێک قه‌رزێكى 10 ملیۆن دیناریى به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 03/05/2018‌ :: 25168‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ره‌شید ئاشكراى كرد، قه‌رزێكى 10 ملیۆن دینارى له‌ برى 10 مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ دادات، كه‌ وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان گواستۆته‌وه‌ بۆ بانكه‌كه‌یان، قه‌رزه‌كه‌ش دواى ته‌واوبوونى مامه‌ڵه‌كه‌یان ده‌درێت.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى ره‌شید، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ى ئایار، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "بڕى قه‌رزى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت زیاد ده‌كه‌ین بۆ 10 ملیۆن دینار، له‌برى 10 مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى".

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و قه‌رزه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و فه‌رانبه‌رانه‌یه‌، كه‌ وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ بانكى ره‌شید".

بانكى ره‌شید، له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت "ده‌رگاى بانكه‌كه‌مان كراوه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان بۆ خه‌رجكردنى مووچه‌كانیان و قه‌رزه‌كه‌ش دواى واژۆكردنى گرێبه‌سته‌كان خه‌رجده‌كرێت".

پێِشتر بانكى ره‌شید، له‌ 18ى نیسانى 2017 رایگه‌یاند قه‌رزى 10 ملیۆن دینارى به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و رێنمایی تایبه‌تیشى بۆ ده‌رده‌كات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure