به‌هاى دۆلار به‌كاتى داخستن به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 03/05/2018‌ :: 2072‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ى ئایار 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕی دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینار فرۆشرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.250 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 120.400 دینار.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure