هه‌ڵبژاردن به‌بێ مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌سعود بارزانى

هەواڵ / کوردستان :: 03/05/2018‌ :: 409‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی ئایاری 2018ی به‌شیچك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ:
- هه‌وڵێكى گرنگ بۆ ئاشتى له‌ كۆریا
- كه‌مئاویى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پێنج ملیار كه‌س ده‌كات
- شه‌مه‌ندۆفێرى میزۆپۆتامیاى جه‌نگیز چاندار
- له‌ كۆیه‌ كاره‌ ده‌ستییه‌كانى خوێندكاره‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان نمایشكران

خه‌بات:
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: كه‌ركوك له‌ مانگى نیساندا زۆرترین قوربانى تێدا بووه‌
- پێشمه‌رگه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش ده‌كوژێت و دوو ئۆتۆمبێلیشیان تێكده‌شكێنێت
- دیندار زێبارى: پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شدار بێت و راپۆرتى خۆى پێشكه‌ش بكات
- ئه‌ڵمانیا .. گرووپێكى خۆبه‌خش بۆ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى ده‌نگده‌ران بۆ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان راگه‌یه‌ندرا
- به‌هۆى پێشبڕكێ له‌نێوان دوو ئوتومبێل شۆفێرێك بریندار بوو
- تیپه‌كانى كوردستان سێ خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا .. چواره‌مین فستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆى شه‌قامى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو

هه‌ولێر:
- گیروگرفته‌كانى خێزان و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیان و دواڕۆژى منداڵان و نه‌وه‌كانى داهاتوو
- ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانى ناوزڕاندن و تۆقاندن له‌ بانگه‌شه‌ سیاسیه‌كاندا
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق: له‌ڕووى مرۆییه‌وه‌ عێراق (به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌) چه‌ند پابه‌ندبوونێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ره‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ مافى مرۆڤه‌وه‌
- سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل: ئێران به‌ دزییه‌وه‌ خه‌ریكى به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ناوه‌كیه‌ 
  * وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: قسه‌كانى نتانیاهۆ راسته‌
- فیستیڤاڵى (مۆنۆ دراما)ى له‌ هه‌ولێر، ساز كرد

ئاوێنه‌:
- كاندیدێكى كۆمه‌ڵ: له‌ دهۆك گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسى پێویستیان به‌یه‌كتر هه‌یه‌
- لیسته‌ شیعییه‌كان به‌هیوان له‌ كوردستان كورسى ببه‌نه‌وه‌
  * بۆ یه‌كه‌مجار لیستى عه‌ره‌بى له‌ كوردستان و كاندیدى كوردى له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستان كێبڕكێ بۆ بردنه‌وه‌ى كورسى ده‌كه‌ن
- له‌دواى روخانى به‌عسه‌وه‌، چوار كابینه‌یه‌ حكومه‌ت به‌ده‌ست حیزبى ده‌عوه‌وه‌یه‌
- كاسبكاران ژماره‌ و ناوى لیسته‌كان نازانن
- بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى تایبه‌تى كاندیده‌ ژنه‌كان .. په‌یامێكه‌ تا چیتر ژنان به‌شدارى له‌ كایه‌ى سیاسیدا نه‌كه‌ن
- عێراق، گۆڕه‌پانى ململانێى ئه‌مریكا و ئێرانه‌ .. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌مریكا پشتى عه‌بادى و ئێرانیش پشتى مالكى ده‌گرێ
- برایه‌كى سه‌رده‌شت عوسمان: وه‌زیرى رۆشنبیرى پێیڕاگه‌یاندوین نابێت رۆژى شه‌ممه‌ له‌ناو هه‌ولێر یادى سه‌رده‌شت عوسمان بكه‌نه‌وه‌
- لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان 18 كاندیدیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه‌ بۆ په‌رله‌مانى عێراق
- هه‌ڵبژاردن به‌بێ مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌سعود بارزانى



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە