رۆژنامەنوسێكی دواڕۆژ خەڵاتی "قەڵغانی هەڵبژاردن"ی پێدەبەخشرێت

هەواڵ / کوردستان :: 03/05/2018‌ :: 2726‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئایاری 2018، ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە هۆتێل گراند ملنیۆم خەڵاتی "قەڵغانی هەڵبژاردن"ی بەخشییە ژمارەیەك رۆژنامەنووسی سلێمانی، كە لە نێویاندا (هۆگر كەمال)، رۆژنامەنووس لە سایت و رادیۆی دواڕۆژ خەڵاتەكەی پێبەخشرا.


لە مەراسیمەكەدا، هاوڕێ‌ تۆفیق ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سوپاسی رۆژنامەنووسانی كرد بۆ هەوڵ و ماندووبونیان لە روماڵی رووداوەكان بەتایبەتی روماڵی بابەتەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن و كۆمسیۆن، هەروەها پیرۆزبایی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریشی لێكردن.


پاشان ژمارەیەك رۆژنامەنووسی دەزگا جیاوازەكانی راگەیاندن لە سلێمانی خەڵاتی "قەڵغانی هەڵبژاردن)یان  پێبەخشرا، لە نێویشیاندا (هۆگر كەمال)، رۆژنامەنووس لە سایت و رادیۆی دواڕۆژ خەڵاتەكەی پێبەخشرا.


ڕەحمان غەریب، بەڕێوەبەری پێشووی سەنتەری میترۆ، بە دواڕۆژی وت "زۆرگرنگە وەك كارێكی مەعنەوی خەڵاتی رۆژنامەنووسان بەبێ‌ جیاوازی لە (پەیامنێر، كامێرامان، هەواڵساز) بكرێن لەلایەن دەزگاكانەوە، ئەمڕۆش تەنها ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییەوە، توانی خەڵات ببەخشێتە رۆژنامەنووسان و لەبیریان نەكات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure