کار بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی هەڵەبجەدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 04/05/2018‌ :: 320‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسعید
بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکانی سنورەکەدا، ڕۆژی 3ی ئایاری 2018 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی، ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە 60 دامەزراوەی حکومی و مەدەنی و ڕێکخراوەیی خەڵاتکران.


ئەرسەلان عابید، ئەندامی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕایگەیاند، هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، ئەو فەرمانگە و قوتابخانە و بارەگایانەی کە زۆرترێن و جوانترین ڕووبەری سەوزاییان لە شوێنەکانیان دروستکردوەو ژینگەیەکی جوانیان هەیە خەڵاتکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 60 شەست دامودەزگای جیاواز لەمەدەنی و حزبی و حکومی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەدا بەشداربوون، ئامانج لە چالاکییه‌کەش هاندانی تەواوی دامودەزگاکانە بۆ ئەوەی وەک ئەوەی پێویستە خزمەت بە ژینگەی شارەکەمان بکەین و هەنگاوێک بێت بۆ گرنگیدان بە باخچەکان و هانی باخەوانەکانیش بدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتر .

ئەو ئەندامەی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە ئەوەشی وت "لە مەراسیمەکەدا 16شوێن کە باشترین ژینگەیان هەبوو خەڵاتکران کە یەکەم تا چوارەم دیاریکرابوون، بۆیە ئەم شارەی ئێمە دەیانجار وێرانکراوە و ژینگەی تێکدراوە پێویستی بە ژینگەیەکی دروستە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە