بۆ یه‌كه‌مجار تمه‌ن كه‌مترین نرخی تۆماركرد له‌ مێژوودا

هەواڵ / ئابوری :: 03/05/2018‌ :: 21342‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا دابه‌زینێكى نوێ تۆمارده‌كات و له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراوى سلێمانیدا 100 دۆلار به‌ 600.000 تمه‌ن فرۆشرا، له‌ن اوخۆى ئێرانیشدا به‌هاى تمه‌ن دابه‌زیوه‌ و 100 دۆلار به‌ 604.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانى سلێمانى به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وامبوو له‌ دابه‌زین و 100 دۆلار به‌ 600.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 589.000 تمه‌ن بوو.

به‌گشتى له‌ ماوه‌ى یه‌ك ماندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 20% دابه‌زیوه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆى زیادبووى گرژییه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مریكا و ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌ى واشنتۆن له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وام دابه‌زینه‌وه‌و له‌ مێژووى ئێراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ورێژه‌یه‌ دانه‌به‌زیوه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە