فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی روسیا له‌ سوریا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و 2 فرۆكه‌وان بونه‌ قوربانی

هەواڵ / جیهان :: 03/05/2018‌ :: 242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی جۆری "سو-30 ئێس ئێم" پاش هه‌ڵسانی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی حه‌میمیم له‌سوریا، كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و دوو فڕۆكه‌وان تێیدا بوونه‌ته‌ قوربانی. 


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی ئایار، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ كاتژمێر 9:45 به‌ كاتی مۆسكۆ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ى له جۆری (سو-30 ئێس ئێم) له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌میمیم له‌ سوریا پاش هه‌ڵسانی كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌ و دوو فڕۆكه‌وانی ناویشی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان فڕۆكه‌كه‌ به‌هۆی كه‌وتنی باڵنده‌یه‌ك به‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ی تێكشكاوه‌، جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ فیشه‌كێك نه‌گیراوه‌ته‌ فڕۆكه‌كه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure