تاران به‌نيازه‌ كورد به‌لاى خۆیدا و له‌دژی هاوپه‌يمانان رابكێشێت

هەواڵ / کوردستان :: 03/05/2018‌ :: 248‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى سعودى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی ئایاری 2018 بڵاويكرده‌وه‌، تاران هه‌ڵمه‌تى راكێشانى عه‌شایەره‌كانى كوردى سوريا و هه‌رێمى كوردستانى عێراقى به‌لاى خۆيدا ده‌ستپێكردووه‌، تا دژى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش به‌كاريان بهێنێت كه‌ سوپاكانيان له‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوريا و هه‌ولێر بڵاوكردوەته‌وه‌.


شه‌رقولئه‌وسه‌ت ده‌ڵێت "دوێنێ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆنگره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌ ئابوورييه‌كان ئاشكرایكرد، ده‌يانه‌وێت ناوچه‌يه‌كى بازرگانى ئازاد له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ده‌روازه‌ى په‌روێزخان بكه‌ينه‌وه‌".

ده‌شڵێت "عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلايه‌تى راوێژكارى رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامی ئێران، له‌ديدارێكى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى عه‌شايه‌ره‌كانى سوريا له‌ تاران وتوويه‌تى، هۆزه‌ كورده‌كان شه‌ڕى واشنتن ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵی ده‌جه‌نگن، له‌ رۆژهه‌ڵاتى فورات له‌ نزيك سنورى عێراق ده‌ريانده‌كه‌ن".

رۆژنامه‌ سعودييه‌كه‌ نووسيويه‌تى، عه‌لائه‌دين بروجه‌ردى له‌كاتى گه‌ڕانى به‌ گه‌ڕه‌كى جوبرى ديمه‌شقدا كه‌ له‌ ئه‌نجامى تۆپبارانى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د و هاپه‌يمانانى كاولبووه‌، وتوويه‌تى، ئيسحاق جه‌هانگيرى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئێران له‌منزيكانه‌دا سه‌ردانى ديمه‌شق ده‌كات، بۆ ئيمزاكردنى پرۆتۆكۆلى (هاوبه‌شى ستراتيژى درێژخايه‌ن).

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت "ئه‌و سه‌ردانه‌ش به‌ هه‌نگاوێك داده‌نرێت بۆ شه‌رعييه‌تپێدانى ئێران له‌ بوون و مانه‌وه‌ى ئێران له‌سوريا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure