کەشوهەوای سبەی هەینی بڵاوکرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 03/05/2018‌ :: 9899‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتى گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم، ئاشكرایده‌كات، پێشبینیدەکرێت سبه‌ى هه‌ینى 4ى ئایار باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ببارێت و لەناوچەکانى تریش ئەگەرێکى کەمى بارانبارین هەیە.


بژار ئه‌كره‌م، لێپرسراوى به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوەبەرایەتى گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ى ئایار و سبه‌ى هه‌ینى 4ى ئایار ئاسمان له‌ نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ری بارینى نمه‌ بارانیش هه‌یه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئەگەرەکە زۆرترە".

ئاشكراشیكرد، ئه‌و بارانه‌ى ده‌بارێت دەکرێت زیاتر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ببارێت ناوچەکانى تر ئەگەرێکى کەمى هەیە بۆ بارانبارین، لە کاتى ئێستادا گۆڕانکارییەکان زۆر خێران پێشبینیيەکان گۆڕانى زۆرى بەسەردادێت.

به‌پێى ئاماره‌كانى به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم بڕى بارانبارینى له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا به‌مشێوه‌یه‌ لەشارى هەولێر   باران نەباریوە لە سلێمانى 8.0 ملم، لە دهۆک 1.7 ملم، له‌ کەرکوکیش 2.2 ملم، پارێزگاى هەڵەبجەشە 0.8 ملم باران باریوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure