ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باكورى له‌نده‌ن 30 قوربانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 03/05/2018‌ :: 600‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ده‌یان كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی ستانفۆرد هیڵ له‌ باكوری له‌نده‌ن برینداربوون و چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ مۆبایل ده‌گێڕنه‌وه‌. 

ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی ئایار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئاهه‌نگی (لاك بعومری) جوله‌كه‌كان له‌ ناوچه‌ی ستانفۆرد هیڵ له‌ باكوری له‌نده‌ن ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه‌، له‌ئاكامدا 30 كه‌س برینداربوون كه‌ 10 كه‌سییان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. 

به‌پێی سایتی ده‌یلی ئێسكپرێس، چه‌ند شایه‌تحاڵێك ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی فڕێدانی مۆبایلێكه‌وه‌ بووه‌ بۆ ناو ئاگرێك كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ده‌ورییه‌وه‌ ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌ و دواتر مۆبایله‌كه‌ ته‌قیووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌هۆی ئه‌و رووداوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure