دواهەمین بزوتنەوەی چەکداری لە ئەوروپا هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 02/05/2018‌ :: 280‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رێکخراوی  نیشتمانی باسک و ئازادی (ئیتا) کە دەیان ساڵە لەپێناوی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە باکوری ئیسپانیا و باشوری خۆرئاوای فڕەنسا لە هەرێمی باسک خەباتی چەکداری دەکات، هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند.

 
لە نامەیەکدا بۆ رۆژنامەی (ئێل دیاریۆ)ی ئیسپانی رێکخراوەکە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی خۆی راگەیاندووە و کۆتایی بە ٥٠ ساڵ خەباتی چەکداری هێناوە بەوەش دوا خەبات و ئۆپۆزسیۆنی چەکداری لە ئەوروپا کۆتایی هات.

(ETA) کە شەڕی لەپێناو سەربەخۆیی هەرێمی باسکی ئیسپانیا کردووە، بەدرێژایی ماوەی چالاکییە چەکدارییەکانی بەرپرسە لە کوژرانی ٨٥٠ کەس و تەنانەت هەوڵی کوشتنی خوان کارلۆس، پادشای ئیسپانیاشی داوە.

ئیتا ساڵی ٢٠١١ ئاگربڕی راگەیاند و ساڵی رابردووش چەکی دانا.

ئیتا کە ساڵی ١٩٥٩ دامەزراوە مانگی رابردوو داوای لێبوردنی لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد کە بەهۆی خەباتی چەکداری ئەوانەوە گیانیان لەدەستد اوە لە ماوەی ئەو ٥٠ ساڵەدا.

وەرگێرانی: کامەران ئەحمەد  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure