سەربەرزی بۆ یەكی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران

هەواڵ / کوردستان :: 02/05/2018‌ :: 175‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممەی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.
كوردستانی نوێ‌:

- دۆستی دوێنێ‌ و نەیاری ئەمڕۆ .. ئەردۆغان و گویل هاوڕێی گیانی بەگیانی یەكدی بوون
- ئامادەكردنی یاسایەك بۆ رێكخستنی كاری سەنتەرەكانی توێژینەوە
  * د. یوسف گۆران: بڵاوكردنەوەی توێژینەوە زانستییەكان (335%) زیادی كردووە
- سەربەرزی بۆ یەكی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران
- رۆژانە 160 تۆن گۆشتی سوور و گۆشتی مریشك دەخورێت
- وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق رێز لە تیپی مۆسیقای رواندز دەنێت

خەبات:
- نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیی لە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كرد
- ئێهود ئۆلمەرت: ئیسرائیل لە پشتگیریكردنی كورد بەردەوام دەبێت
- هێزەكانی سووریای دیموكرات ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعش دەستپێدەكەنەوە
- لە سەقز هێزە ئەمنییەكانی ئێران هێرشییان كردە سەر گردبوونەوەیەكی كرێكاران
- ئاستی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە مانگی نیساندا كەمیكردووە
- فڕەنسا و ئەمریكا بنكەیەكی سەربازی لە منبج دادەمەزرێنن
- كەی بۆ یەكەمجار لەسەر مەریخدا نیشتینەوە؟
- گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر: پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلێك پشكنینی ساڵانەی بۆ بكرێت
- داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی لە ئێوارە كۆڕێكی ماڵی وەفاییدا
- سێیەمین فستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما دەستی پێكرد

ئاژانس:
- بەغدا داوای چەكەكانی لە هەرێم دەكاتەوە .. بەهاكەی 37 ملیار دینارە و پێشنیار كراوە لە بودجە ببڕدرێت
- فەرمان بە ئاسایشی دهۆك دەدرێت كاندیدەكانی عەبادی بپارێزن
- ملیۆنێك و 600 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵیی هەرێم داگیر كراوە
- 4 جار هەوڵی دزینی شوێنەوارەكانی دهۆك دراوە .. لە رێگەی باندەوە ئەنجام دەدرێت و دەبرێنە توركیا
- شەش مانگە گەشتی فڕۆكەی گەشتیاریی ئێران بۆ هەرێم راگیراوە
- توركیا زەویوزاری ناوچەی بادینان دەكڕێتەوە
- پارتی لە شنگال و زوممار پۆستەر هەڵناواسێت .. كاندیدەكانی لە دهۆكەوە دەچن بۆ بانگەشە و دەگەڕێنەوە
- هەڵبژاردن ناسنامەی حزبە توركمانەكانی هەرێمی دەرخست
- بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بۆ ئاژانس: دوای هەڵبژاردن دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی دەكەینەوە
- سێبەری داعش بەسەر هەڵبژاردنەكانەوەیە .. ئەندامانی دەنگ دەدەن و خۆیان پاڵاوتووە
- هاوسەرۆكی پەیەدە: هەر لایەنێكی كوردی بچێتە ئیدارەی نوێی عەفرینەوە خیانەتكارە
- هەدەپە دەیەوێت 100 ئەندام بنێرێتە پەرلەمانی توركیا
- كرێكاران لە رۆژی خۆیاندا گلەیی دەڕێژن .. جەژن و سەندیكا و رێكخراوەكانمان بوون بە مەسەلیەكی سیاسی
- لەسەدا 21ی دانیشتوانی هەرێم كرێچین
- بەبێ‌ بەشداریپێكردنی كورد و سوننە لە دامەزراوە سیاسییەكاندا، عێراق سەقامگیر نابێت
- سەلەفییەكان بەهۆی كەناڵی ئامۆژگارییەوە ناكۆكن
- كاریگەریی ئایینی زەردەشت لەسەر شارستانی و رۆشنبیریی ناوچەكە
- حكومەت ناهێڵێت نرخی بەنزین كەم بكرێتەوە .. بەغدا ئامادەیە بە 450 دینار بینێرێت
- چین براوەی یەكەمی قەیرانەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست


هاوڵاتی:
- 180 هەزار كەس لە كەمپەكانی هەرێم دەنگدەدەن
- كورد لە خورماتوو بەسەر بەرەی مالیكی و عەبادی دابەشبوون
- محەمەد رەئوف بۆ هاوڵاتی: ئەگەر مامۆستا سەڵاحەدین سیاسەتی خۆی نەگۆڕێت، یەكگرتوو تووشی شكستێكی گەورە دەكات
- ئۆپۆزسیۆنی توركیا بۆ كۆتاییهێنان بە ئۆردوگان یەكدەگرن

هەولێر:
- ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بێ‌ پێشمەرگە تووشی بۆشایی زیاتری ئەمنیی دەبن
- سەدر لە پشتیوانیكردنی عەبادی بۆ وەرگرتنی ویلایەتی دووەم پاشگەز دەبێتەوە
- تیرۆر و شەڕی مەزهەبی نزیكەی نیو ملیۆن عێراقی دەكاتە قوربانی

وشە:
- محەمەد بازیانی: پەرتەوازەیی شیعە بۆ هەڵبژاردن وا دەكات پێگەی كورد بەهێزتر بێت
- بەرپرسە سەربازییەكان سەروەت و سامانیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا ناكەن
- سەردانی عەبادی بۆ هەرێمی كوردستان نمایشێكی سیاسی و بۆ رازیكرنی رۆژئاوا و ئەمریكا بوو
- هەندێك بانگەشەی هەڵبژاردن كاردانەوەی نەرێنی لەسەر دەروونی تاك دەبێت
  * دەروونناسێك: لەبری هەڵدانەوەی قینەكان، دەبێت لایەنەكان بانگەشە بۆ پرۆگرامەكانیان بكەن
- ژنانی رۆژنامەنووس كۆڕبەندێكی میدیایی دادەمەزرێنن
- لە كوردستان یاسا بە خاوەنكاری نەوێراوە
- هێز و لایەنەكان ئەو پارەیە ئاشكرا ناكەن كە بۆ بانگەشە تەرخانیان كردووە
- 103 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە كوردستان هێشتا داریان لەسەر بەرد دانەناوە
  * بەڕێوەبەری وەبەرهێنان: ئەگەر دەست بەكار نەكەن مۆڵەتەكانیان هەڵدەوەشێنەوە
- ژمارەی دانیشتوانی كورد لە توركیا 25 بۆ 30 ملیۆن كەس دەبێت
- سەرۆك وەزیرانی توركیا و چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە، خەڵكی گوندێكی باشووری كوردستانن
- كچە شانۆكارێكی كەلاری لەسەر ئاستی 27 وڵات یەكەم بوو







  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure