نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 02/05/2018‌ :: 174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ی ئایاری 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120هەزار و 50 دینار فرۆشرا، دوێنێش له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 200 دینار بوو".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 050 دینار
100 یۆرۆ به‌ 145 هه‌زار دینار
100 پاوه‌ند به‌ 164 هه‌زار و 500 دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 21 هەزار دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار دینار

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 200دینار
100 یۆرۆ به‌ 146 هه‌زار دینار
100 پاوه‌ند به‌ 165 هه‌زار و 500 دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 21 هەزار و 250 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار دینار



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure