شاره‌وانى سلێمانى رێژه‌ى كرێنشینان ئاشكراده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 02/05/2018‌ :: 370‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، رێژنه‌ عه‌لى
شاره‌وانى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، پێش راپه‌ڕین 46%ى هاووڵاتیان خاوه‌نى خانووى خۆیان بوون، به‌ڵام سه‌ره‌تاى 2017 ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ 76% به‌رزبووەته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێش راپه‌ڕین 54%ى هاووڵاتیان كرێنشین بوون، به‌ڵام تا ساڵى رابردوو بۆ 15% كه‌مبووەته‌وه‌.


به‌پێى نامیلكه‌یه‌كى شاره‌وانى سلێمانى كه‌ وێنه‌یەکى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووە، هه‌ندێك ئامارى سه‌باره‌ت به‌بواره‌ جیاوازه‌كانى شارى سلێمانى ئاشكرا كردووه‌، به‌پێى ئاماره‌كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى پێش راپه‌ڕینى 1991، بریتی بووە لە 951 هه‌زار و 723 كه‌س، به‌ڵام سه‌ره‌تاى 2017 بۆ دوو ملیۆن و 210 هه‌زار و 879 كه‌س به‌رزبووەته‌وه‌، ژماره‌ى خێزانه‌كانیش 420 هه‌زارن.

هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كه‌ له‌ناوشارى سلێمانى پێش راپه‌ڕین 46%ى هاووڵاتیان خاوه‌نى خانووى خۆیان بوون، به‌ڵام سه‌ره‌تاى 2017 بۆ 76% به‌رزبوەته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێش راپه‌ڕین 54%ى هاووڵاتیان كرێنشینبوون، به‌ڵام تا ساڵى رابردوو بۆ 15% كه‌مبوەته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى شاره‌وانى سلێمانى، ساڵى 1991، تەنیا 11 نه‌خۆشخانه‌ى حكومى هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا 36 نه‌خۆشخانه‌ و 16 نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى هه‌یه‌، ساڵى 1991 ژماره‌ى خوێندنگه‌كان 360 بوون، به‌ڵام سه‌ره‌تاى 2017 بوەته‌ دوو هه‌زار و 234 قوتابخانه‌، پێش راپه‌ڕین، شه‌ش هه‌زار و 736 مامۆستا هه‌بوون، به‌ڵام سه‌ره‌تاى 2017 بوەته‌ 51 هه‌زار و 152 مامۆستا، ئێستاش پێنج زانكۆى حكومى و 11 په‌یمانگه‌ى ئه‌هلى هه‌یه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure