له‌ناوبردنی ته‌مه‌ڵی

هەواڵ / چاوی تۆ :: 01/05/2018‌ :: 327‌ جار بینراوە

چاوى تۆ
ته‌مه‌ڵی كاتێكی بێكارییه‌. شتێكی كه‌  ئه‌نجامی ده‌ده‌یت، نه‌ك شتێك بێت كه‌ خۆت وابیت. ته‌مه‌ڵی واته‌ نه‌بونی هیچ پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێك. ئه‌مه‌ ئاشكرایه‌ به‌ڵام هه‌ڵه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه‌ به‌خۆیان ده‌ڵێن كه‌سێكی ته‌مه‌ڵ. له‌م بابه‌ته‌دا، هیوادارم  من شتێك له‌گه‌ڵ ئێوه‌ هاوبه‌شی پێبكه‌م كه‌ یارمه‌تیتان بدات له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ ره‌فتاره‌ به‌ شێوازێكی جیاواز ببینن.  
كه‌سانی ته‌مه‌ڵ زۆركات وه‌كو كه‌سێكی بێ سوود ده‌بینرێن، ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ هیچ ئه‌نجام ناده‌ن. ئه‌كرێ ببینرێن وه‌كو كه‌سێكی بێ به‌رهه‌م یان بێسود. ئه‌كرێت ئه‌مه‌ كه‌سێكی منداڵ یان پێگه‌یشتوو بێت. ده‌توانیت خوێندكارێك نیشان بده‌یت كه‌ ته‌مه‌ڵه‌ و ناخوێنێت، ده‌توانی فه‌رمانبه‌رێك نیشانبده‌یت كه‌ ئیشه‌كانی ناكات و ته‌مه‌ڵه‌. له‌ هه‌موو ئه‌م كاتانه‌دا، كه‌سێكی ته‌مه‌ڵ چی ئه‌كات وا ته‌مه‌ڵه‌، ئایا خۆیان ته‌مه‌ڵانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن یان هه‌ر خۆیان ته‌مه‌ڵن؟ 
جیاوازییه‌كی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ بڵێیت تۆ ته‌مه‌ڵانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت یان تۆ كه‌سێكی ته‌مه‌ڵی. یه‌كێكیان ئه‌وه‌ نیشانده‌دات كه‌ ته‌مه‌ڵییه‌كه‌ كاتییه‌ و نامێنێت، به‌ڵام پێشنیاره‌كه‌ی تر ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ هه‌میشه‌ وایه‌. ئه‌مه‌ ئه‌فسانه‌ی ته‌مه‌ڵییه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌ڵه‌ ته‌مه‌ڵ نییه‌، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. 
كه‌واته‌ چی وا له‌ كه‌سێك ده‌كات نا چالاك بێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌هۆی كه‌می ئامانج و مه‌به‌سته‌. ئه‌گه‌ر تۆ بڕێكی باش هۆكاری به‌یتێ كه‌ شتێك ئه‌نجام بدات، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌بینیت كه‌ وا دیاره‌ هیچ ناكه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ هۆكارێكی باشیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی بۆ بده‌ن. خوێندكاری ته‌مه‌ڵ ناخوێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ مه‌به‌ستێكی گرنگ نابینێت له‌ خوێندندا. ئه‌گه‌ر تۆ هۆكارێكی به‌یتێ، هۆكارێكی به‌هێزى ته‌واو، هه‌وڵی خۆی ده‌دات. 
بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر تۆ زۆر ته‌مه‌ڵی كه‌ تاقه‌تت نییه‌ بڕۆیت بۆ هۆڵی له‌شجوانی، ئایه‌ ده‌ڕۆیت ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێشنیاری ئه‌وه‌ت بۆ بكات كه‌ ئه‌گه‌ر بڕۆیت بۆ هۆڵی له‌شجوانی یه‌ك ملیۆن دۆلارت ده‌داتێ؟ ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی ته‌مه‌ڵ بیت تاقه‌تی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك نه‌بێـت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لوله‌ی ده‌مانچه‌ بخه‌نه‌سه‌ر سه‌رت یارمه‌تیت ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامی بده‌یت؟ هۆكاره‌كه‌ ئه‌كرێت ئه‌رێنی یان نه‌رێنی بێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌نه‌ به‌هێز بێت كه‌ بتجوڵێنێت. 
له‌ كۆتایدا بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن به‌سه‌ر ته‌مه‌ڵیدا سه‌ركه‌ویت پێویست به‌ هۆكارێكی به‌هێز ده‌بێت تا به‌ كارێك ئه‌نجام بده‌یت. كاركردن و هه‌وڵدان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنت ده‌بات، به‌ڵام ئه‌نجامنه‌دانی هیچ كارێك ئه‌بێته‌ هۆی شكستهێنان. پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی پێویستت به‌ هۆكارێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی. بۆ ئه‌وه‌ی هانی كه‌سێك بده‌یت كه‌ ته‌مه‌ڵه‌، ئه‌بێت یارمه‌تی بده‌یت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكارێك و هۆكاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی مه‌به‌ست. 

وه‌رگێڕانی: رۆدان بورهان ئه‌حمد  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure