باڵیۆزی ئێران له‌وڵاتێك ده‌رده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 02/05/2018‌ :: 165‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شانشینی مەغریب بڕیاریداوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت، ئەوەش بەبیانووی پشتیوانی تاران بۆ بەرەی پۆلیساریۆ.


ئاژانسەکە لە زاری ناسر بوریتە، وەزیری دەرەوەی مەغریبەوە ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی باڵیۆزخانەکەی لە تارانی پایتەخت دادەخات و باڵیۆزی ئێرانیش لە ریبات دەردەکات.

تائێستا لایەنی ئێرانی هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو هەنگاوەی مەغریبەوە رانەگەیاندوە.

بەرەی پۆلیساریۆ بزوتنەوەیەکی رزگاریخوازە کە ٢٠ی ئایاری ١٩٧٣ دامەزراوە و هەوڵی جیابونەوە و سەربەخۆیی بیابانی خۆراوا لە دەسەڵاتی مەغریب دەدات.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure