هەڵەبجە: مەراسیمێکی تایبەت بۆ زیاتر لە 200 کرێکار ڕێکخرا

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2018‌ :: 185‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 1ی ئایاری 2018 سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گارێکس و کۆمیتەی هەڵەبجەی حزبی شیوعی لەمەراسیمێکی تایبەتدا ڕۆژی جیهانی کرێکاران بەرز ڕاگیرا.

کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بەدواڕۆژی راگەیاند، لەبەرامبەر ئەو ئەرکە پیرۆزەی کە کەوتووەتە سەرشانی کرێکاران و پاکەوانانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە پێویستمانزانی کە ئەمڕۆ لەڕۆژی جیهانی کرێکاراندا مەراسیمێکی تایبەت بۆ زیاتر لە 200 کرێکار ڕێکبخەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ڕۆژەدا بە پێویستی دەزانین کە داوا لە هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین ڕەچاوی مافەکانی کرێکاران بکەن و دەستەبەری سەلامەتی ژیانیان بکرێت.

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی وت "جێگەی نیگەرانییە کە لە ساڵێکدا تەنها لە یەک ڕۆژدا باس لە ئەرک و مافەکانی کرێکاران دەکرێت، لە کاتێکدا کرێکاران و پاکەوانان ڕۆژانە زۆرترین ئەرکیان لەسەر شانە و ئەو مافەی وەریدەگرن لە ئاست ماندووبونی ئەواندا نییە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure