سلێمانی: خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2018‌ :: 4070‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1ی ئایار، بۆ داواكردنی مافی كرێكاران، خۆپیشاندانی حزبی شیوعی كوردستان له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی محه‌لی سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان جگه‌ له‌كرێكاران و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌، چه‌ندین ئه‌ندانی سه‌ركردایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شدارن.

له‌و خۆپیشاندانه‌دا چه‌ندین دروشم له‌دژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێنه‌وه‌و هاوار ده‌كه‌ن "ئه‌ی حكومه‌تی پاشه‌كه‌وت كوانێ پاره‌ى غاز و نه‌وت"و داواى مافی كرێكاران ده‌كه‌ن.

هه‌موو ساڵێك له‌ 1ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران، حزبی شیوعی كوردستان چه‌ندین خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌دات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە