وه‌فدێكى باڵاى ئێران لەهه‌ولێرە

هەواڵ / ئابوری :: 01/05/2018‌ :: 203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندی ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێم و كۆمارى ئیسلامى ئێران، وه‌فدێكى باڵاى ئێران گه‌یشته‌ شارى هه‌ولێر.


ئاژانسى هه‌واڵى (ئیرنا)ى ئێرانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌فده‌ ئێرانییه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ وه‌زیرى و پیشه‌سازیی و كانزاكان و پارێزگاره‌كانى تاران و ئازه‌ربیجانى خۆرئاوا و قایمقامى پیرانشه‌هر.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ هه‌ردوو وەفدەکە گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان . 

بڕیاریشه‌ وه‌فده‌كه‌ به‌شدراى كۆربه‌ندى ئابوورى ئێران - هه‌رێمى بكه‌ن كه‌ بڕیار له‌ سبه‌ینێوه‌ بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له‌ شارى هه‌ولێر به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى حكومى هه‌ردوولا و خاوه‌ن كۆمپانیا و بازرگانان به‌رێوه‌بچێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure