سلێمانی: بە بەشداریی زیاتر لە ١٢٠ کۆمپانیا فێستیڤاڵی بەھار دەستیپێکرد

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2018‌ :: 189‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ
بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ھاووڵاتیان و فەرمانبەرانی شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری، ئەمڕۆ فێستیڤاڵی بەھار بۆ ھەرزانکردنی نرخ لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوە کە بڕیارە ١٠ ڕۆژ بەردەوامبێت.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی  ڕایگەیاند "کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل بە ھاوکاریی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی و بە سەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی، ڕۆژی سێ شەممە 1/5 لەناو بینای پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە تاسڵوجە (فیستیڤاڵی بەهار)ی بۆ ھەرزانکردنی نرخ کردەوە".

وتیشی" لە فێستیڤاڵەكەدا زیاتر لە ١٢٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و نوێنەری کۆمپانیاکانی وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپی، بەشداریانکردووە و کاڵاکانیان نمایش دەکەن و دەیفرۆشن و داشکاندنیان بۆسەرجەم کاڵاکان کردووە".






  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە