ئەردۆغان شوێن پێی بوتین لە "دەسەڵاتی ستەمكاریدا" هەڵدەگرێت

هەواڵ / جیهان :: 01/05/2018‌ :: 270‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
دەربارەی بارودۆخی توركیا، رۆژنامەی فاینەناشاڵ تایمز-ی بریتانی دەنووسێت "هیچ رۆژێك نیە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا یاخود یەكێك لە دارودەستەكەی، لێدوانێك لە دژی ئەمریكا و ئەوروپا نەدەن، ئەمە لەكاتێكدا كە توركیا ئەندامی پەیمانی ناتۆ-یە و دەیەوێت ببێتە ئەندامی رێكخراوی یەكێتی ئەوروپا".

 
بەم هەنگاوەیش، وەك رۆژنامەكە دەڵێت "توركیا لەژێر دەسەڵاتی ئەردۆغان-دا تادێت لە خۆرئاوا دوور و لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا و حكومەتی مۆسكۆ نزیك و نزیكتر دەبێتەوە".

بە رای رۆژنامەكە "ئەردۆغان شوێن پێی پوتین-ی لە دەسەڵاتێكی ستەمكارانەدا هەڵگرتووە و گاڵتە و سووكایەتی بە دەوڵەتی یاساپارێز دەكات".  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure