تەلەگرام.. خۆپیشاندان لە روسیا بەرپا دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2018‌ :: 210‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین دژی قەدەغەكردن و رێگریی لە بەكارهێنانی تەلەگرام بۆ گەیاندن و پەیوەندییە دەستوبرد و خێراكان، هەزاران كەس لە سەنتەری شاری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا كۆبوونەوە.


خۆپیشاندەران دروشم و هوتافی دژی خودی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا-یان دەوتەوە و لە ئاماژەیەكیشدا بۆ دروشمی تەلەگرام (فڕۆكەی كاغەزین)یان بە ئاسماندا هەڵدەدا، وەك ناڕەیی دەربڕینیان لە دژی ئەو هەنگاوەی مۆسكۆ كە لە رۆژی 16ی مانگی نیسانی رابردووەوە پەیڕەوی دەكات.

یەكێك لە خۆپیشاندەرەكان دەڵێت "رژێمی پوتین جەنگی لە دژی ئینتەرنێت دەستداوەتێ‌ ئەمەیش جەنگە لە دژی كۆمەڵگەی ئازاد". 

بەكارهێنەرانی تەلەگرام لە سەرانسەری جیهاندا 200 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و بە نۆیەم بەرفراوانترین بەكارهێنراوی خزمەتگوزارییە میلـلیەكان دادەنرێت لە رێی مۆبایلەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە