باران بارین دەست پێدەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2018‌ :: 17450‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید

بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

بژار ئەكرەم بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئایاری 2018، بە دواڕۆژی راگەیاند"  كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی وڵاتی توركیا بۆ سەر هەرێم هەیە و بۆیە پێشبینی باران بارین دەكرێت".

وتیشی، پێشبینی دەكرێت سبەی ئاسمان و نیمچە هەوربێت  و رۆژی پێنج شەممە باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت لەناوچە شاخاویەكان و رەنگە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆكیش بگرێتەوە بە ریژەیەكی زۆر كەم.

سەبارەت بە كۆتایهاتنی ئەو شەپۆلە باران بارینە، بژار رونیكردەوە، كە پێشبینی ناكرێت ئەوەی چ كاتێك كۆتایی دێت، چونكە وەرزی بەهارە و باران بارین بە چێوەی پچڕ پچڕ دەبێت و ناتوانین زیاتر لە 48 كاتژمێر پێشبینی بكەین.



 
باران بارین دەست پێدەكاتەوە
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
باران بارین دەسپێدەكاتەوە  بەرپرسی بەشی پێشبینیش دەڵێت، باران بارینەمە بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت و رەنگە سەنتەری پارێزگای دهۆك  سلێمانی بگرێتەوە.
بژار ئەكڕەم بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ سێ شەممە 1ی ئایاری 2018، بە دواڕۆژی راگەیاند"  كاریگەری گەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی وڵاتی توركیا بۆ سەر هەرێم هەیە و بۆیە پێشبینی باران بارین دەكرێت".
وتیشی، پێشبینی دەكرێت سبەی ئاسمان و نیمچە هەوربێت  و رۆژی پێنج شەممە باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت لەناوچە شاخاویەكان و رەنگە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆكیش بگرێتەوە بە ریژەیەكی زۆر كەم.
سەبارەت بە كۆتایهاتنی ئەو شەپۆلە باران بارینە، بژار رونیكردەوە، كە پێشبینی ناكرێت ئەوەی چ كاتێك كۆتای دێت، چونكە وەرزی بەهارە و باران بارین بە چێوەی پچڕ پچڕ دەبێت و ناتوانین زیاتر لە 48 كاتژمێر پێشبینی بكەین.
 
 
 
 
Attachments area
 
 
 
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure