له‌باره‌ی به‌ شاهید وه‌رگرتنی ژنان له‌داگاكان بڕیارێك ده‌رده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2018‌ :: 536‌ جار بینراوە

تاگ :: داد

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى هه‌رێم بڕیاریدا له‌مه‌ودوا ژنان له‌ دادگاكاندا له‌كاتی مامه‌ڵه‌ی خانووبه‌ره‌دا وه‌ك پیاو به‌ شاهيد وه‌ربگیرێن.

 
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌ رێگه‌ی نوسراوێكه‌وه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی داواكاری گشتی كردبوو و تێیدا نیگه‌رانی خۆی له‌ باره‌ی به‌ شاهيد وه‌رنه‌گرتنی ژنان له‌ دادگاكان له‌كاتی مامه‌ڵه‌ی خانووبه‌ره‌دا. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "هاوپێچ  له‌گه‌ل نوسراوماندا وێنه‌یه‌ك له‌ نوسراوى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان ژماره‌ (34) له‌ 22-4-2018، بفه‌رموون به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانتان و كار به‌ مادده‌ى سێیه‌م بكه‌ن له‌ یاسایی ژماره‌ (15)ى ساڵى 2008ى هه‌موارى یاسایی بارى كه‌سێتى عێراقى ژماره‌ 188ى ساڵى 1959 له‌ ڕووى یه‌كسانیبوونى ژن و پیاو له‌ شایه‌تیدان له‌ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure