سلێمانى: مانگى داهاتوو 500 ته‌ن گۆشتى سور و 400 گۆشى سپى هاورده‌ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 30/04/2018‌ :: 580‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڕی هاوردەكردنی گۆشت و ماسی و بەرهەمە پەلەوەرییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریدەكرێت و هاوردەكردنیشیان بە هاوسەنگیكردن لەگەڵ بەروبووم و بەرهەمی ناوخۆ دەبێت، و بەرژەوەندی و بارودۆخی هاوڵاتیانیش رەچاو دەكرێت.


 له‌ راگه‌یه‌نرێكدا كە ئه‌مڕۆ دووشەممە 30ى نیسان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وێنەیەی بۆ دواڕۆژ نێردراوە و تیایدا هاتووه‌ لە دیوانی قایمقامییەت، كه‌ بەسەرپەرشتی قایمقامی ناوه‌ندى سلێمانی و نوێنەرانی دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارانەكان، كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی هاوردەكردنی بەرهەمی پەلەوەری و سامانی ماسی بۆ مانگی ئایار بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و بەرژەوەندی هاوڵاتیان پاڵپشی لە بەرهەمی ناوخۆ بكرێت، و بۆ مانگی ئایار بە شێوەیەكی هاوسەنگ رێگە بە هاوردەكردنی بڕی 500 تۆن گۆشتی سور، 400 تۆن مریشك و 750 تۆن ماسی بدرێت، بە هەمان شێوەی مانگی رابردووش هاوردەكردنی هێلكە بۆ پارێزگای سلێمانی بە بڕی 510 تۆن دیاریبكرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure