دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
رێكه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان له پرسى تایبه‌ت به دابه‌شكردنى پۆسته‌كان جارێكى تر ده‌هێنرێته‌وه به‌ر باس‌وخواس به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پۆستى پارێزگارى سلێمانى، ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیش ده‌ڵێت "رێككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته نیوه به نیوه به‌ڕێوه‌به‌رین".
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له رابردوودا رێككه‌وتنیان ئیمزا كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى دوو ساڵ به دوو ساڵ پۆستى پارێزگارى سلێمانى به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش تا ئه‌مڕۆ 30ى نیسانه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به دواڕۆژى وت "تائێستا هیچ قسه‌یه‌ك لەسەر داواكردنه‌وه یان داوانهكردنهوهى پۆستى پارێزگارى سلێمانى له‌ناو یه‌كێتى نه‌كراوه".
وتیشى "ئه‌و بابه‌ته پێویستى به بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى قسه له‌گه‌ڵ گۆڕان بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ست نیه به حه‌ق و ناحهقیهوه، به‌ڵكو بابه‌تێكى حسابیه و ئێمه رێككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته نیوه به نیوه به‌ڕێوه‌به‌رین، هه‌ر كاتێك نۆره‌ى یه‌كێتى هاته‌وه حه‌قمانه داواى بكه‌ینه‌وه".
له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ئه‌گه‌ر یه‌كێتى داواى ئه‌و پۆسته بكاته‌وه یان داواى نه‌كات بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌وێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه دانا عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامى ژوورى په‌رله‌مان و حكومه‌ت له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به دواڕۆژى وت "تائێستا یه‌كێتى داواى ئه‌و پۆسته‌ى نه‌كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر داواشى بكاته‌وه نایده‌ینه‌وه، چونكه رێككه‌وتنێكمان هه‌یه به‌شى زۆرى رێككه‌وتنه‌كه یه‌كێتى جێبه‌جێى نه‌كردووه".
باسى له‌وه‌شكرد "رێككه‌وتنه‌كه وایه كه دوو ساڵ پۆسته‌كه لاى یه‌كێتى بێت و دوو ساڵ لاى گۆڕان بێت، یه‌كێتى له دوو ساڵ زیاتر لاى بووه، ئێمه به سه‌ردار قادر و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه ناكاته ساڵێك كه پۆسته‌كه‌یان لا بووه".
دانا عه‌بدولكه‌ریم، جه‌ختیشى كرده‌وه "ده‌بێت پۆسته‌كه چه‌ند لاى یه‌كێتى بووه ئه‌وه‌نده‌ش لاى گۆڕان بێت ئینجا ده‌یانده‌ینه‌وه".