موسڵمانێکی بەڕەچەڵەک پاکستانی بووە وەزیری ناوخۆی بریتانیا

هەواڵ / جیهان :: 30/04/2018‌ :: 317‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیری بریتانیا ئاشکرای کرد ساجید جاوید بە کاندیدی سەرەکی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوخۆی بریتانیا دەستنیشان کراوە ئەوەش دوای ئەوەی ئامبەر رود لەو پۆستە دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

ساجید جاوید کە موسوڵمانە و بەڕەچەڵەک پاکستانیە پێشتر پۆستی وەزارەتی کۆمەڵگەکانی لە حکومەتی بریتانیا پێسپێردراوە.
دەستنیشانکردنەکەی جاوی بە وەزیری ناوخۆی بریتانیا دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئامبەر رود، وەزیری ناوخۆی بریتانیا دێت بەهۆی کێشەی پەنابەرانی نایاساییەوە.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure