بەهۆی کیشەی پەنابەرانەوە، وەزیری ناوخۆی بریتانیا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە

هەواڵ / جیهان :: 30/04/2018‌ :: 141‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەرپرسێکی حکومەتی بریتانیا ئاشکرای کرد ئامبەر رود، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە دوای ئەوەی حکومەتەکەی بەهۆی کۆچبەرانەوە روبەڕوی رەخنەکان بۆتەوە  دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.

رود بەهۆی هەڵوسوکەوتی لەگەڵ هەندێک نیشتەجێکانی بریتانیا لە ناوچەی کاریبی کە بەشێوەیەکی هەڵە بە کۆچبەری نایاسایی لەقەڵەم دراون رووبەڕووی رەخنەی توند بۆتەوە.
رود داوایلێکرابوو دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە دوای ئەوەی رایگەیاندبوو حکومەتەکی ژمارەی ئەو کەسانەی لەبەر دەستدا نیە کە دەبێت سنورداش بکرێنەوە، بەڵام بەڵگەکان پێچەوانەی وتەکانی دەسەلمێنن.
وەزیری ناوخۆی بریتانیا لەو نامەیەی بۆ تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیری بریتانیا ناردویەتی رایگەیاندوە"هەستدەکەم ناچارم ئەوە بکەم چونکە بەبێ مەبەست لیژنەی کاروباری ناوخۆی پەرلەمانم چەواشە کردوە سەبارەت بە ژمارەی ئامانجکراو لە کۆچبەرانی نایاسایی کە دەبێت سنورداش بکرێن "
رود راشیگەیاندووە " دەبوایە ئەوەم بزانیایە و بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو راستیە دەخەمە ئەستۆ کە دەبوو ئاگاداری ئەوە ببومایە"
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure