نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 30/04/2018‌ :: 216‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ى نیسانی 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار به‌رزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 119 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار به‌رزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 119 هەزار و 850 دینار فرۆشرا، دوێنێش له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 119 هەزار و 700 دینار بوو".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 119 هه‌زار و 850 دینار
100 یۆرۆ به‌ 146 هه‌زار 500 دینار
100 پاوه‌ند به‌ 165 هه‌زار و 500 دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 21 هەزار و 750 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار دینار

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 119 هه‌زار و 700 دینار
100 یۆرۆ به‌ 147 هه‌زار 250 دینار
100 پاوه‌ند به‌ 165 هه‌زار دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار دینار



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure