کۆریای باکور بە رەسمی کاتژمیری ناوخۆیی سیئۆل بەکاردێنێت

هەواڵ / جیهان :: 30/04/2018‌ :: 471‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وا بڕیارە کۆریای باکور کاتژمێرەکەی ٣٠ خولەک پیشبخات بۆ گەڕانەوە بۆ کاتی ناوخۆیی کە کۆریای باشور پشتی پێدەبەستێت، ئەوەش وەک دەستپیشخەریەکی نیازپاکی دوای بەستنی لوتکەی نێوان دوو کۆریاکە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی رەسمی کۆریای باکور ئەمڕۆ بڵاویکردەوە یەکێک لە سەرکردەکانی کۆریای باکور دوپاتی کردۆتەوە کە کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە لوتکەکەدا بەڵێنی داوە نیازپاکی وڵاتەکەی بە دەستپێشخەریەک نیشان بدات.


لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کۆریاکان یەک کات بەکار ناهێنن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کۆریای باکور رایگەیاندبوو هەموو کاتژمێرەکان نیو کاتژمێر دەگەڕێندرێنە دواوە.


پیۆنگیانگ ئەو کاتە رونی کردەوەکە ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە داوە تا سنورێک دابنێت بۆ ئەو کاتەی داگیرکاری ژاپۆنی ماوەی زیاتر لەسەدەیەک بەسەر ولاتەکەدا سەپاندویەتی.
کیم لە بڕیارەکەیدا سوربونی خۆی نیشانداوە لەسەر یەکخستنی هەردوو کاتژمێرە ناوخۆییەکە و بە یەکەم هەنگاوی پراکتیکی لەپێناوی بەرژەوەندی و یەکێتیی نیشتیمانیی لەقەڵەمی داوە.
ئەمڕۆش پەرلەمانی کۆریای باکور بڕیارێکی پەسەند کرد بۆ گەڕانەوەی کۆریای باکور بۆ کاتژمێری ناوخۆیی لەگەڵ باشوردا و بڕیارەکەش لە ٥ی مانگی ئایاری داهاتوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەرگێرانی: کامەران ئەحمەد   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure