نهێنی دیارنەمانی ئەو نەمامەی ترەمپ و ماکرۆن لە کۆشکی سپی رواندیان

هەواڵ / جیهان :: 01/05/2018‌ :: 202‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
خەڵکانێکی زۆر سەریان سوڕماوە بە دیار نەمانی ئەو نەمامەی چەند رۆژێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە باخچەکەی کۆشکی سپی رواندیان.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی ئاژانسی رۆیتەرز گرتونی ئەو شوێنەی نەمامەکەی لێ روێنراوە شوێنەکەی زەرد بووە و نەمامەکەش دیار نەماوە.

رۆژی سێشەمەی رابردوو 24ی نیسانی 2018، ماکرۆن لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا نەمامێکی دار بەڕووی لە یەکێک لە دارستانەکانی فڕەنساوە لەگەڵ خۆیدا برد بۆ ئەمریکا و پێکەوە لەگەڵ ترەمپ لە باخچەکەی کۆشکی سپی رواندیان، بەڵام چەند رۆژێک دواتر نەمامەکە لەشوێنی خۆی نەما.

دەزگاکانی راگەیاندنی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە بەپێی یاسا و رێسا فیدراڵیەکان پێدەچێت درەختەکە بەشێوەیەکی کاتی لە شوێنەکەی هەڵکەنرابێت، چونکە هاوردەیە و درەختێکی ناوخۆیی نیە.

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی ماکرۆن رایگەیاند، گومرگ و دەستەی چاودێری سنوری ئەمریکا  داوا دەکەن هەر کەلوپەلێک کە هاوردەی وڵاتەکەیان دەکرێت بپشکنرێت و ماوەیەک لە ژوری تەندروستیدا بهێڵرێتەوە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure