دوو هێرشی خۆكوژى له‌ ئه‌فغانستان ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 30/04/2018‌ :: 195‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2018 دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕوویاندا كه‌ زیاتر له‌ 61 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

کەناڵی بی بی سی فارسی له‌ زاری راوێژكاری به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كابوڵ بڵاویكرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ كاتژمێر 8:30 خولەکی به‌یانی به‌ كاتی كابوڵ، له‌ناوچه‌ی سه‌وزی شاش ده‌ره‌ك كه‌ نووسینگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەفغانساتان، ناتۆ و باڵیۆزی ئه‌مریكای تێدایه‌ ڕوویدا.

له‌ ته‌قینه‌وه‌ی دوومدا كه‌ یه‌ك كاتژمێر دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕوویدا، چه‌ندین په‌یامنێر  و له‌وانه‌ وێنه‌گری ئاژانسی فرانسپرێس و كۆمه‌ڵێك له‌ هاووڵاتیانی مه‌دەنی كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.

تا کاتی ئامدەکردنی ئەم هەواڵە 40 کەس برینداربوون و 21 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ناوچه‌ی شاش ده‌ره‌ك نۆیه‌مین و گرنگترین ناوچه‌ی ئه‌منی كابوڵه‌ و زۆربه‌ی رێكخراوه‌ ئه‌منییه‌كان، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و ناتۆ له‌و ناوچه‌یه‌دان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە