بەرلین و پاریس و لەندەن له‌باره‌ى جه‌نگى بازرگانییه‌وه‌ هۆشدارىده‌ده‌نه‌ واشنتن

هەواڵ / جیهان :: 29/04/2018‌ :: 184‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌پێى هه‌واڵێكى کەناڵی "ئاڕ تی" رووسی، ئەڵمانیا و بریتانیا و فڕەنسا ئاماده‌ن به‌رگرى له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانى خۆیان بكه‌ن، له‌ هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌گه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باجى به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیدا سه‌پاند.

سەرچاوەکە لێدوانێکی ستیڤن زایبرت وته‌بێژى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیای بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا وتویه‌تى "ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا رۆژی شه‌ممه‌ 28ی نیسان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕەنسا و تێرێزا ماى سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیادا په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى كردووه‌، سه‌رۆكى هه‌ر سێ وڵات رێككه‌وتوون كه‌ پێوسته‌ له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌  یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا خۆى به‌دوربگرێت له‌ په‌نابردن بۆ رێوشوێنى سیاسه‌تى بازرگانى دژى یه‌كێتى ئه‌وروپا".

ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، پێویسته‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاماده‌بێت بۆ به‌رگریكردنێكى توند له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له‌چوارچێوه‌ى سیستمى ئابورى جیهانى.

هاوکات، سیسلیا مالمستوم رێكخه‌رى كاروبارى بازرگانى ئه‌وروپا هۆشداری داوەتە واشنتن، به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سێ ئاڕاسته‌یى ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا باجى گومرگى به‌سه‌ر ئاسن و ئه‌لمنیۆمى یه‌كێتى ئه‌وروپادا سه‌پاند، رەنگە وەڵامەکەیان ئەوە لەخۆبگرێت كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ رێكخراوى بازرگانى جیهانى، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى پاڵپشتى به‌رهه‌مى ئه‌وروپییه‌كان و سه‌پاندنى باج به‌سه‌ر شمه‌كى ئه‌مریكى هاورده‌دا.

پێشتریش دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ 23ى مارسدا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ى 25%ی باجى خستوەته‌ سه‌ر ئاسن و 10% باجى خستوەته‌ سه‌ر ئه‌له‌منیۆمى هاورده‌ى ئه‌وروپا بۆ وڵاته‌كه‌ى، به‌ڵام جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ى له‌سه‌ر هاورده‌ى ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێكى تر دواخست تا رۆژى یه‌كى ئایاری ئاینده‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure