حزبه‌كان له‌ هه‌ولێر خه‌ڵكیان بۆ كۆنابێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/04/2018‌ :: 301‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى نیسانى 2018ى به‌شێك له‌ میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- كۆبونه‌وه‌یه‌كى مێژوویى نێوان هه‌ردوو كۆریا
- ئه‌رشیفى وێنه‌ و دۆكیۆمێنته‌كانى شۆڕشى كوردستان به‌خشرایه‌ بنه‌ماڵه‌ى سه‌رۆك مام جه‌لال
- كتێبخانه‌ى گشتى سلێمانى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى بۆ خواستنى كتێب خسته‌كار

خه‌بات:
- دوو كۆریاكه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى مێژوویى ئه‌نجام ده‌ده‌ن
- له‌ پێنجه‌مین ڤیستیڤاڵى كه‌لتورى هونه‌رى فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى سۆران: ناهێڵین هه‌گبه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى كه‌له‌پوورى كورده‌واریمان هه‌ژار بێت
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌ریى شانۆى هه‌ولێر سێیه‌مین فستیڤاڵى هه‌ولێر بۆ شانۆى مۆنۆدراما سازده‌كات
- پێشنگاى كارى ده‌ستى نه‌وجه‌وانان له‌ عه‌نكاوه‌ كرایه‌وه‌

ژیان:
- كێشه‌ ناوخۆییه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌ره‌ده‌ستێنن
  * به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێر نامه‌یه‌ك بۆ عه‌لى باپیر ده‌نێرێت و ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌
- لیسته‌كه‌ى عه‌بادى داوا له‌ پارێزگارى هه‌ولێر ده‌كات "هێرش و بێرێزییه‌كان" رابگرێت
- حزبه‌كان له‌ هه‌ولێر خه‌ڵكیان بۆ كۆنابێته‌وه‌
- گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى له‌ به‌غداد ده‌بنه‌ یه‌ك فراكسیۆن .. بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم به‌ یه‌ك لیست به‌شدارى ده‌كه‌ن
- 205 ملیۆن دۆلارى پڕۆژه‌ى دروستكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى دهۆك دیارنامێنێت
- سن و كولـله‌ سه‌رده‌كه‌نه‌ گه‌نمى ئه‌مساڵه‌وه‌
- كۆچى كه‌ژاڵ ئیبراهیم، مه‌رگى شیعره‌ژن
- له‌ عێراق و كوردستان 16 ژن سه‌رۆكایه‌تى لیسته‌كان ده‌كه‌ن

هه‌ولێر:
- دواى شه‌ش مانگ گه‌شتى ئاسمانى نێوان هه‌ولێر و تاران ده‌ستیپێكرده‌وه‌
- سه‌ره‌ڕاى ئابڵوقه‌ى ئابوورى سه‌ر كوردستان، پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامن
- پڕۆژه‌ى هاوچه‌رخ كردنى بازاڕى ئیسكان و قه‌یسه‌رى ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
- محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود: له‌پێناو ریفراندۆمدا ئاماده‌م ده‌یان جار دادگایى بكرێم



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure