په‌يامێكى توڕه‌ له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاوه‌ بۆ سعوديه‌

هەواڵ / جیهان :: 29/04/2018‌ :: 361‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز بڵاويكرده‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ى مایک پۆمپیۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ سعوديه‌، چه‌ند په‌يامێكى توڕەى هه‌ڵگرتووه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوديه‌.


ئه‌و رۆژنامه‌يه‌ ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌، له‌كاتێكدا سعوديه‌ ده‌يه‌وێت كه‌ناڵێك به‌درێژايى سنورى قه‌ته‌ر هه‌ڵكه‌نێت، پاشماوه‌ى ئه‌تۆمى نزيكى تێ فڕێ بدات، پۆمپیۆ  په‌يامێكى كورتى ئارِاسته‌ كردووة و دةلَيَت "به‌سه‌".

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌و زانياييانه‌ى له‌زارى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكييه‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌ پشتى په‌رده‌وه‌ روويداوه‌ باس ده‌كات، كه ‌له‌و كۆبوونه‌وانه‌ى ريازدا روويانداوه‌.

پۆمپیۆ  كه‌ سه‌رۆكى هه‌واڵگرى ئه‌مريكى (CIA) بووه‌، له‌گه‌ڵ رێكس تيله‌رسۆن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پيشووى ئه‌مريكا به‌شدارى كردووه‌ له‌ ميانگيريدا بۆ كۆتايى هێنان به‌ كێشه‌ى قه‌ته‌ر، كه‌ پێشتر سعوديه‌ و ئيمارات و به‌حره‌ين و ميسر ئابڵوقه‌يان خسته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌ به‌ يارمه‌تيدانى تيرۆر.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مريكييه‌، بۆ رۆژنامەکە ئاشکرايکردووە، کۆبوونەوەی پۆمپیۆ  و عادل جبێر وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە فڕۆکەخانە خێرا و توند بووە و لەوانەیە توڕەش بووبێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکی تیایدا چەند پەیامێکی "بەهێزی روونی" دابێت، کە ناوەرِۆکەکەی ئەوە بووە "ئەو دابڕان و ئابڵوقەیەی سەر قەتەر راگرن".

بەرپرسە ئەمریکییەکە ئەوەشی بۆ نیويۆرک تایمز ڕوونکردۆتەوە، کۆبوونەوەکە چەند داواکارییەکی پەیوەست بەشەڕی یەمەن تیَدا بووە، پۆمپیۆ داوای لە جبێر کردووە، پێویستە شمەکی مرۆیی و بازرگانی و سوتەمەنی بە ئاسانی بگاتە هاوڵاتیانی سڤیلی یەمەن، هەروەها ئابڵوقەی سەر بەندەرەکانی یەمەن هەڵبگیردرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە