سەرنووسەری رۆژنامەی شەرقی ئێرانی دەستگیركرا

هەواڵ / جیهان :: 29/04/2018‌ :: 228‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 مەهدی رەحمانیان سەرنووسەری رۆژنامەی ریفۆرمخوازی شەرق رۆژی شەممە 28ی نیسان لە شاری مەشهەد دەستگیركرا.


رەحمانیان گوایە بەهۆی ئەوەی لە بابەتێكی رۆژنامەكەیدا بێڕێزی بە گەڕەكێكی هەژارنشینی شاری مەشهەد و ژنەكانی کردووە، سكاڵای لە سەر تۆماركراوە، بەڵام دەستگیركردنی بەڕێوەبەری ئەو رۆژنامەیە كاردانەوەیەكی زۆری لێكەوتووەتەوە.

رۆژنامەی شەرق لە ساڵی 2003وە لە شاری تاران دەستی بەوەشان كردووەو یەكێك لە رۆژنامە كاریگەرەكانە لە بواری چاكخوازایدا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure