مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك دروستده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 29/04/2018‌ :: 527‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی مه‌نهه‌جی خوێندنیان، به‌رپرسێكی په‌روه‌ده‌ش ده‌ڵێت "مه‌ترسیدارترین هه‌نگاوه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی خوێندنی كوردی".


په‌روین فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك به‌ دواڕۆژی وت "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه‌ نوسراوێك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌نهه‌جی خوێندنی كوردی بگۆڕێت به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مان مه‌نهه‌جی عه‌ره‌بی بكرێته‌ كوردی".

وتیشی "پێمانوایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا مه‌ترسیدارترین رێوشوێنه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی خوێندنی كوردی ئه‌گه‌ر بچێته‌ سه‌ر".

له‌باره‌ی رێگرتن له‌و بڕیاره‌ش، په‌روین فاتیح رایگه‌یاند "كه‌ لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه‌ تا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق وتوێژ بكات و مه‌رجیشمان بۆ گۆڕینی مه‌نهه‌جه‌كه‌مان، مانه‌وه‌ی وانه‌كانی مێژوو و جوگرافیا و كوردییه‌ وه‌كو خۆی".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure