كات و شوێنى دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌ولێر راگه‌یەنرا

هەواڵ / ئابوری :: 29/04/2018‌ :: 1018‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بارزگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم ئاشكراى ده‌كرێت، له‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌ولێر، ده‌شڵێت "پێویسته‌ جوتیاران سه‌ردانى بانكى قه‌ڵا بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى پاره‌كانیان".


نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "جوتیارانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 30ى نیسانى 2018، پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ساڵى 2017 له‌ بانكى قه‌ڵا له‌ هه‌ولێر دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى "ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌ جوتیارانى هه‌ولێر ده‌درێت، بڕه‌كه‌ى 11 ملیارو 661 ملیۆن دیناره‌و له‌ماوه‌ى ته‌نیا دوو رۆژدا به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شده‌كرێت".

له‌باره‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵى 2016، ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى بارزگانى وتى "تائێستا بڕى 30 ملیار دینارى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌ولێر ماوه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام چه‌كه‌كان گه‌یشتووه‌و پاره‌كه‌ش ئاماده‌ییه‌و چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین بۆ ده‌ركردنى بڕیارى خه‌رجكردنى پاره‌كه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure